به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، وێڕای تێپه‌ڕینی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت، چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه له زیندانی سنه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا. “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی شه‌ریفه چه‌ند جار به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌ی ناوبراو كردووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هیچ وڵامێكیان پێ نه‌داوه و ڕێگه‌یان نه‌داوه چاوی به هاوژینه‌كه‌ی بكه‌وێت. “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له زیندانی لاكانی ڕه‌شته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگوێزرا و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
