گوندی “دامدارانی” شاری بۆكان كه هه‌تا ئێستا له ڕووی ئیداریه‌وه به‌فه‌رمی وه‌كوو گوند پێناسه نه‌كراوه له ڕووی خزمه‌تگوزاری و بوونی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانی ژیان به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه هیچ جۆره ئیمكاناتێكی ڕفاهی و بێهداشتی له‌و گونده بوونی نییه.
ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی ڕاگه‌یێندرا كه وه‌زاره‌تی كشوه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ ناونانی ئه‌و گونده به “ناڵه‌شكێنه”ی ده‌ربڕیووه و ئه‌و گونده‌ی له ڕووی ئیداریه‌وه خستووه‌ته سه‌ر شاری بۆكان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و گونده له ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه هیچ كارێكی بۆ نه‌كراوه دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ش كه زیاتر له ٥٣٠ ماڵ ده‌بن ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێ خرانی داواكاریه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه ده‌ربڕیووه. شایانی باسه زیاتر له ماوه‌ی ٢٠ ساڵه ئه‌و گونده دامه‌زراوه زیاتر له ٤٣ هه‌زار هه‌كتار پانتاییه‌تی و له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری بۆكان هه‌ڵكه‌وتووه.