ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن سه‌ر به سپای پاسدارانی ڕژیم له شاری پارس ئابادی مۆغان له ئوستانی ئه‌رده‌بێڵ، له ئاست كه‌مته‌ر خه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌رۆكی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان بوون. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپیه‌ن بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان به‌رده‌وام بووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتووانیوه پاره‌كانیان وه‌رگرنه‌وه یان سپێدراوه‌كانیان زه‌مانه‌ت بكه‌ن.