کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی كادری دره‌مانی كێنیا

به‌ سه‌دان كه‌س له‌ په‌ره‌ستاران و كادری دره‌مانی نه‌خۆشخانه‌كانی كێنیا كه‌ له‌ئاست بارودۆخی كاریان ناڕازیین، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه‌برد.

په‌ره‌ستارانی ناڕازیی كه‌ بۆ سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی كاری كردووه‌ و ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ نابات. ده‌شڵێن: له‌ مانگی دێسامبر، ٢ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ په‌ره‌ستاران له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ كۆرۆنا گیرۆده‌ بوون كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ٢٩ په‌ره‌ستار و پزیشك گیانیان له‌ده‌ستدا. په‌ره‌ستارانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ گیان له‌ده‌ستدانی هاوكاره‌كانیان به‌هۆی دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی بێهداشتی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

هۆشداریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی

-

كوژران و برینداربوونی ٨ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ قه‌زوێن

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ شیراز، ته‌ورێز و مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ شاری میانه

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان

-