به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، دانیشتووانی شاری كرماشان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری بێهداشتی له‌لایه‌ن شاره‌داری ئه‌و شاره و پاكنه‌كردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ و شه‌قامه‌كان له زبڵ و خاشاك ناڕازین و ده‌ڵێن: شاره‌داری له‌م هاوینه گه‌رمه‌دا هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی دانیشتووانی ئه‌و شاره نادات.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، دۆخی “چه‌می به‌شیر”ی كرمشان له بواری بێبهداشتییه‌وه زۆر خراپه و چۆمه‌كه پره له زبڵ و خاشاك و بۆنێكی پیسی لێ دێت. به وته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه له شوێنی نیشه‌جێبوونی خه‌ڵك و سه‌ره‌ڕای پیسبوونی، بووه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر و شاره‌داری هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه هه‌ڵنه‌گرتووه.