به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، گوندنشینانی شارستانی “شووت”ی سه‌ر به ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ماوه‌ی یه‌ك مانگه ئاویان نییه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه هه‌ڵنه‌گرتووه.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، ماوه‌ی یه‌ك مانگه خۆیان پاره بۆ كڕینی تانكری ئاو دابین ده‌كه‌ن و چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. هاووڵاتییان ده‌ڵێن: به‌هۆی هه‌ڵاوسان و گرانی له‌ڕاده‌به‌رده‌ر، توانایی كڕینی ئاویان له‌م وه‌رزه گرمه‌دا نییه و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه ئاویان بۆ دابین بكات.