له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شاره‌وانی “كۆتۆل”ی سه‌ربه ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ١٢٠٠ داری به‌بیانووی بێئاوی بڕیوه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ژینگه‌پارێزانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: شاره‌وانی كه ئه‌بێ پارێزه‌ری دارستانه‌كانی شار و ده‌ورووبه‌ری بێت خۆی گه‌وره‌ترین پێشێلكاری یاساكانه و زۆرترین گه‌نده‌ڵی له‌و دامه‌زراوه‌یه دایه و ئێستاش به‌بیانووی بێئاوی ١٢٠٠ داری ١٣ ساڵه‌ی شارۆچكه‌ی “كۆتۆل”یان بڕیوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان ئیزن به مافیاكانی دار و ئاو ئه‌ده‌ن ژینگه و سرووشت له‌ناو ببه‌ن و تاوانباری سه‌ره‌كیش به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامین.