کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌یی باكووری كوردستان له‌ئاست تاڵانكردنی دارستانه‌كان

به‌ پێی ڕاپۆرتی چالاكانی ژینگه‌یی باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ده‌ستی داوه‌ته‌ بڕین و له‌ناوبردنی جه‌نگه‌ڵ و دارستانی ناوچه‌كانیجوودی،گاباروشڕناخو وێڕای تاڵانكردن، ڕه‌گ و  ڕیشه‌ی داره‌كانیش ده‌سووتێنن تا سه‌ر له‌نوێ سه‌وز نه‌بنه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ بیانووی هاتووچۆی گه‌ریلاكانیپ.ك.كده‌ستی داوه‌ته‌ بڕین وله‌ناوبردنی جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی باكووری كوردستان. به‌ وته‌ی دانیشتووانی باكووری كوردستان، ڕۆژانه‌ به‌ده‌یان بارهه‌ڵگر داره‌بڕاوه‌كان هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن. جووتیاران و ئاژه‌ڵدارانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی توركیه‌ به‌ له‌ناوبردنی دارستانه‌كان، له‌وه‌ڕگه‌كانیش له‌ناو ده‌بات و زۆرێك له‌ بنه‌ماڵه‌كان مایه‌پووچ و ناچار به‌ كۆچ بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

بابەتی پەیوەندیدار

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

-

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی شۆڕشی ٩٨ به‌ دادسه‌رای بۆكان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

برینداربوونی چوار كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی دهۆك

-

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی محكووم به‌ ئێعدام بۆ‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سه‌قز

-