ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییان له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان گرته‌ویدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گرانی ده‌رمان نیشاندا.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان ، نرخی ده‌رمانی نه‌خۆشه دیالیزییه‌كان ١٠ هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و له زۆرێك له ده‌رمانخانه‌كانیش ده‌ست ناكه‌وێت. هاووڵاتییه‌كی دیكه له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: سه‌د دانه حه‌بی ده‌رمانی بۆ منداڵه‌كی به ٤ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن كڕێوه و به‌ده‌ست ئه‌و باروودۆخه‌وه وه‌زاڵه هاتووه. به‌وته‌ی چالاكێكی مه‌ده‌نی، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی مافیاكانیه‌وه بازاڕی ڕه‌شی بۆ ده‌رمان درووستكردووه و له ڕێگه‌یه‌وه قازانچ ده‌كات و كه‌می بودجه‌كه‌ی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه.