به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاری مه‌هاباد له ئاست شێوه‌ی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگۆزاری له لایه‌ن ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌و شاره‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: حه‌قی ویزیت بۆ پزیشكانێك وه‌رده‌گرن كه له ته‌ئمیین ئیجتیماعی هه‌ر بوونیان نییه.
به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، كاتێك بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ یان سی و چاو سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌كه‌ن به زۆره‌ملی حه‌قی ویزیتیان لێ وه‌رده‌گرن به‌ڵام هیچ خزمه‌تگۆزارییه‌ك پێشكه‌ش ناكه‌ن و كاتێك لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن ده‌زانن نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ئه‌و شاره هیچ كات پزیشكی بسپۆڕی له بواره‌كانی دڵ و سی و چاودا نه‌بووه و پاره‌كه‌شیان پێ ناده‌نه‌وه.