به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاره‌داری پێشووی شاره‌كانی بانه و بۆكان كه چه‌ندین په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌یه، ئێستا وه‌كوو شاره‌داری مهاباد دانراوه و هاووڵاتییانی مهابادی به ده‌ست دزی و گونده‌ڵییه‌كانیه‌وه وه‌زاڵه هاتوون.
به وته‌ی ئه‌ندامێكی شۆرای شاری بۆكان، “بابه‌ك ڕۆ‌سته‌م پوور” شاره‌داری پێشووی ئه‌و شاره‌دارییه، سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاوكاری دیكه‌ی، به هۆی گه‌نده‌ڵی و وه‌رگرتنی به‌رتیل له په‌یمانكاران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له به‌شی بیناسازی، ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌سه‌ركار لابران، به‌ڵام خودی شاره‌دار ڕزگاری بوو و ئێستاش وێڕای ته‌واوی دزی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی له شاره‌دارییه‌كانی بۆكان و بانه، وه‌كوو شاره‌داری مهاباد دانراوه و له‌وێش درێژه به گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌دات.