هاووڵاتییانی خه‌ڵكی كرماشان له‌ئاست كه‌می برنج و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خۆراك ناڕه‌زاین وله‌وباره‌وه ده‌ڵێن: برینجی خراپ و بێكوالیتی له‌ژێر ناوی نرخی ده‌وڵه‌تی به خه‌ڵك ده‌ده‌ن و چینی هه‌ژار و كرێكار بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌بێ پاره‌یه‌كی زۆر په‌رداخت بكات كه له توانایدا نییه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویستییه‌كانی خۆراك، هه‌ندیك كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ژێر ناوی دابینكردنی خۆراكی هه‌رزان، كه‌لووپه‌لی بێكواڵێتی به نرخێكی كه‌متر له بازاڕی ئازاد به خه‌ڵك ده‌ده‌ن و قازانچێكی زۆر بۆ خۆیان دابین ده‌كه‌ن.