ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئابفای به‌نگولان هه‌ڵكه‌وتوو له ئوستانی هورمۆزگان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و سه‌ختی كاره‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته چه‌ندین جار سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌یان كردووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه ده‌ستنه‌كه‌وتووه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵی پاریش به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌تی ئاو و فازڵاوی ئوستانی هورمۆزگان به‌ڵێنی پێدانی حه‌قده‌ست و مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌ی به‌و كرێكارانه دابوو كه به شێوه‌ی گرێبه‌ست خه‌ریكی كارن، به‌ڵام كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه.