ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی پاراستن، خۆێندنه‌وه‌ی كۆنتۆر و كرێكارانی ناسراو به “ئاودار” له ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌ی “هه‌لیلان”ی ئیلام، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی په‌رداخت نه‌كراوی خه‌ڵك له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: خه‌ڵكی ئۆستانی ئیلام و ناوچه‌ی “هه‌لیلان” خه‌ڵكێكی هه‌ژارن و داهاتێكی ئه‌وتۆیان نییه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه زۆر جار ناتوانن پاره‌ی ئاوی مانگانه‌یان په‌رداخت بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌وه كه نرخی ئاو، كاره‌با و گاز پێنج هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك توانای په‌رداختی پاره‌ی ئاویان نه‌ماوه و گۆشاره‌كه له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه. به وته‌ی كرێكاران، مانگانه ته‌نیا شه‌ش ملیۆن حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و هه‌ر مانگ بڕی ٢ملیۆن و چوارسه‌دهه‌زار تمه‌ن له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان به بیانووی “په‌رداخت نه‌كرانی قه‌بزی ئاو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه” كه‌م ده‌كرێت و ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵت گۆشاری بۆ ئێمه و بنه‌ماڵه‌كانمان هاوردووه.