ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی گوندی “قه‌ڵاگا”ی مووچشی سه‌ر به شارستانی كامیاران، له‌گه‌ڵ سه‌ردانی فه‌رمانداری كامیاران بۆ مه‌عه‌ده‌نی به‌ردی ئاسنی ئه‌و گونده، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه بوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، فه‌رمانداری كامیاران به مه‌به‌ستی ڕازی كردنی دانیشتووانی گوندی “قه‌ڵاگا” سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌ی كردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌ره‌وڕووبووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه: مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی ئه‌و گونده سه‌رمایه‌ی میللیه و ئه‌بێ زه‌وی و زاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌عده‌نی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن. نوێنه‌ری خه‌ڵكی “قه‌ڵاگا” له به‌رانبه‌ردا وتی: پێشتریش هه‌وڵتانداوه له‌ڕێگه‌ی ده‌ستووپه‌یوه‌ندییه‌كانتانه‌وه ئه‌و مه‌عده‌نه داگیركه‌ن، له حاڵێكدا كار له‌و مه‌عده‌نه به‌پێچه‌وانه‌ی هۆشداریی ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزه و نزیكه له‌ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی گونده‌كه و زه‌وی و زاری خه‌ڵك له‌ناو ده‌بات.