ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شار یپیرانشار له ئاست كه‌می ئارد و نان له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ئیداری به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ئارد و نان له‌و شاره ده‌ست ناكه‌وێت و زۆربه‌ی نانه‌واخانه‌كان داخراون. ئه‌و نانه‌واخانه‌یش كه كارده‌كه‌ن زۆر قه‌ڕه‌باڵغن و خه‌ڵك چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا ده‌وه‌ستن. دانیشتووانی پیرانشار ده‌ڵێن: نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان ساعه‌ت به ساعه‌ت به‌رزده‌بێته‌وه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نانی كه سه‌ره‌كیترین خۆراكه له سفره‌ی خه‌ڵك بڕێوه.