به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاری جوانڕۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گرانی و كه‌می پێداویستیه‌كانی خۆراك ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به دۆخی خراپی ژیانی خه‌ڵك بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی كه له ڕیزی وه‌رگرتنی قه‌نددا وه‌ستابوون، ده‌ستیان كردووه به ده‌ربڕنی ناڕه‌زایه‌تی و ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم نرخی كیلۆیه‌ك شه‌كه‌ر گه‌یشتووه‌ته ٣٠ هه‌زار تمه‌ن و كیلۆیه‌ك قه‌ندیش به ٤٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌كڕن و چیتر توانایی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.