کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد و دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

لە دووهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و شەوی کوشتنی ژینا ئەمینی، زیاتر لە ٢٥ ژنە زیندانیی سیاسی لە به‌ندیخانه‌ی ئێڤین لە حەوشەی زیندان دا کۆبوونەوه‌ و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “ئازادی، ئازادی، ئازادی”، “گیان بڕوات، سەر بڕوات، ئازادی هەرگیز ناڕوات”،   “بەندی ژنانی ئێڤین، هاودەنگ و هاوپەیمان، تا هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام”یان به‌رز كرده‌وه‌. ژنانی به‌ندكراو ناوی قوربانیانی سه‌ركوتی خوێناوی شۆڕشی ژێنایان بانگه‌واز كرد و به‌دوای دا سروودی بلاچاویان خوێنده‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ژنانی زیندانی به‌ نیشانه‌ی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری سه‌رپۆشه‌كانیان له‌ نێو حه‌وشه‌ی زیندان دا ئاگر داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان مان ده‌گرن.