کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ناوی ژینا ئەمینی لە هەسارەی زەوی تێپەڕی!

هەژماری فەرمی تەلەسکۆپیجەیمز وێبلە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا پۆستێکی بە وێنەی مەهسا ئەمینییەوە بڵاوکردووەتەوە. پەیجی فەرمی ئەم پرۆژە عەزیمە فەلەکناسییە نوسیویەتی: “بەپێی داواکاری قورسی فۆڵۆوەرەکانو هەروەها هاشتاگی #مەهسائەمینی، وەها پۆستێک ملیۆنان جار بڵاوکراوەتەوە.

ناوی ژینا لەگەڵ مەهسا ئەمینی کچە لاوی سەقزیی، بووەتە یەکێک لە ناوە ناسراو و خۆشەویستەکانی ئەمڕۆی جیهان. لە چوار گۆشەی جیهان، لە دوورترین گوندەکانی ئەفریقا و ئاسیا تا دەگاتە ئەمریکا و ئوسترالیا، کەم کەس هەیە ناوی ژینای نەبیستبێت.  دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، بووەتە خواستی هاوبەشی چەندین ملیارد ژن و پیاو لە جیهاندا. ئەو ژنانەی مافی ئینسانییان پێشێل کراوە،

ئەو ژیانانەی کە پڕن لە هەژاری و بێبەشی و بێکاری و بێ ماڵ و حاڵی  و ئەو ئازادیانەی کە لە بەشێکی زۆری خەڵکی جیهان سەندراوەتەوە، هەموویان لەم دروشمە کورت و مانادارەدا دەرکەوتوون.

بەڵامژیناونهێنیناوبانگیئەفسانەییئەوڕەگوڕیشەیلەخەباتیخەڵکیکوردستانبۆئازادیویەکسانیدایە.  ژینا کچ و نەوەى هەزاران ژنى پێشمەرگە و گەریلایە کە دژى بەڕبەڕیەتى داعشى شیعە و سوننە و لە پێناوى یەکسانى ماف و کەرامەتی مرۆڤدا خەباتیان کردووە.

هۆکاریئەوەیکەهەزارانئەکتەروگۆرانیبێژوشاعیرونووسەروپاڵەوانیوەرزشیناوووێنەیژینابڵاودەکەنەوە،بەهامرۆییەگشتگیرەکانەکەژینابەرجەستەیدەکاتوڕەنگدانەوەیانهەیە.

ناویژیناودروشمیژنوژیانوئازادیبەملیۆنانکەسیخەباتکاروبیرمەندیئازادیخوازییەکخستووەکەبەدەستیبەتاڵلەبەرامبەردەزگایسەرکوتکاریفاشیزمیکۆماریئیسلامیداوەستاونەتەوە. لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دەیان خەباتکار و شۆڕشگێڕی لاو لە پێناو بەدیهێنانی مانای قووڵی ئەم دروشمەدا، سینگیان لە بەرامبەر گوللەی دوژمندا کردە قەڵغان و گیانیان لە دەستدا. ژینا و کوشتنی دڕندانەی ئەو لەلایەن حکومەتەوە بەهۆی دەرکەوتنی چەند تاڵ مووی سەری، پریشکێک بوو بۆ تەقینەوەی توڕەیی پەنگخواردووی کۆمەڵانی خەڵکی بێزاربووی ئێران. مانگرتنی سەرکەوتووانەی خەڵکی کوردستان لە چوار پارێزگای کوردنشینی ئێران، پەیام و داخوازییەکی پشتیوانی بوو بۆ هەموو جەماوەری شەریفی ئێران و ناوچەکە و جیهان، بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەڕبەڕییەت و وەحشیگەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

لەوچەندڕۆژەداکەکوردستان،ئێرانو  جیهانی لەگەڵ شەپۆلێکی بەرینی پشتیوانی و هاوسۆزی بۆ بنەماڵەی ژینا ئەمینی بەرەوڕوو کردەوە، خواستی یەکسانی نێوان ژن و پیاو گەیشتە لوتکەی داواکارییەکانی خەڵک. بەڵام خواست و چاوەڕوانی خەڵک. زۆر زیاترە لە هەڵوەشاندنەوەی حیجابی زۆرەملێ، بە نایاساییکردنی دامەزراوەی جینایەتکاری گەشتیئێڕشاد. ئێستا داخوازی گشتیی خه‌ڵك، بریتییە لە كۆتایی هێنان به‌ حكومه‌تی ئیسلامی و دادگاییكردنی بەرپرسە تاوانباره‌كانی ڕێژیم. ڕۆژ و حەوتووەکانی داهاتوو گەلێک ئاڵۆز و چارەنووسساز دەبن، یەکڕیزی زیاتر، درێژەی ناڕەزایەتییەکان و تێکەڵبوونیان لەگەڵ مانگرتنی بەرفراوانی جەماوەری و کرێکاری، پشتی حکوومەتی ئیسلامی دەشکێنێت. ناو و ڕووخساری جوانی ژینا ئەمینی لەسەر هەسارەی بڵاوبووەوە و دوور نییە ئەو ڕۆژەی کە هەسارەیەکی تازە دۆزراوە، بە ناوی مەهسا یان ژیناوە بکرێت. لە سەقزەوە تا چوار گۆشەی جیهان و لە زەویەوە تا دوورترین ئەستێرەکان، بەڕێز بێت ناو و یادی ژینا ئەمینی و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لەپێناو ئازادی و یەکسانیدا گیانیان بەختکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-