كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێت ناوچه بازرگانیه ئازاده تایبه‌ته‌كان، په‌ره پێ‌بدا. ئه‌م ناوچانه ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتێكه بۆ سه‌رمایه‌دار و بازرگانه‌كان، بۆته دۆزه‌خێك بۆ كرێكاران.كرێكاران له‌م ناوچانه‌دا ته‌نانه‌ت له پیشتیوانی یاسای كاری دژه كرێكاریی ڕژیمیش، بێبه‌شه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه خاوه‌ن كارگه‌كان به‌رده‌وام حه‌قده‌ستێكی كه‌متر له په‌سه‌ندكراوه‌كانی شۆڕای باڵای كار، به كرێكاران و به‌تایبه‌ت كرێكارانی ناپسپۆڕ و نیوه پسپۆڕ ده‌دات. ئه‌مه له حالێكدایه كه لاینكه‌می حه‌قده‌ستی دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌و شۆڕایه‌وه، به‌رده‌وام چه‌ند قات له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه بووه. كرێكاران له ناوچه ئازاده‌كان هیچكات له ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی به‌هره‌مه‌ند نین. ئه‌وان به گرێبه‌ستی سپی كارده‌كه‌ن و خاوه‌نكاره‌كان هه‌ركات ئیراده بكه‌ن ده‌ریان ده‌كه‌ن. چه‌وسێنه‌ران به‌رده‌وام ئه‌م شێوازه له دژی كرێكارانی ناڕازی به‌كار دێنن. نه‌بوونی گرێبه‌ست بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه خاوه‌نكار زۆربه‌ی كاته‌كان له دانی هه‌رچه‌شنه مه‌زایایه‌ك به كرێكاران خۆببوێرێت. مافی ڕێكخراوبوون له كرێكاران زه‌وتكراوه و هیچ چه‌شنه ڕێكخراوێكی كرێكاریی له‌و ناوچانه ئیزنی پێكهاتنی پێنه‌دراوه.
هه‌تا ئێستا به‌ده‌گمه‌ن دیتراوه كه هه‌یئه‌تی چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان هیچ حوكمێكی له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكارانی ناڕازی ده‌ركردبێت. ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌م بابه‌ته ڕوویدابێت، خاوه‌نكار به پشتبه‌ستن به به‌رپرسانی باڵای ئیداریی، خۆی له به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌و حوكمه دزیوه‌ته‌وه. كرێكاران له‌و ناوچانه له ٢٦ ڕۆژ پشووی ساڵانه، كه مافی ئاسایی خۆیانه بێبه‌شن و خاوه‌نكار له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نیا ٢٠ ڕۆژ پشوویان پێده‌دات. ئه‌وان پشووه‌كانی ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی، به حیسابی ئه‌م مه‌ره‌خه‌سیانه داده‌نێن.
كاركردن له كه‌ش و هه‌وای ناته‌ندروست، حه‌قده‌ستی كه‌م، بێبه‌شبوون له هه‌رچه‌شنه ماف و مه‌زایایه‌ك و ناچاربوون به پاشكه‌وتكردنی هه‌ر ئه‌م حه‌قده‌سته كه‌مه بۆ بژێوی بنه‌ماڵه‌كانیان، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكاران زیاتر بكه‌ونه ژێر گوشار و له خواردنی گونجاو بێبه‌ش بن. ئه‌وان توانایی دابینكردنی كرێ ماڵی گونجاویان نییه. له‌م ڕووه‌وه ناچارن له سه‌رپه‌نای خراپ و زۆرتر، له حاشیه‌ی شاره‌كان نیشته‌جێبن. هاوكات له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌م بێ مافییانه ناچارن سوكایه‌تی و بێ ڕێزی خاوه‌نكاره‌كانیش ته‌حه‌مول بكه‌ن. وه‌ك هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاریی ده‌ڵێت، ناوچه‌ی ئازاد بۆ كرێكاران شكڵێكه له كویله‌داری.
ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئازاد دۆزه‌خێكه بۆ كرێكاران، بۆ خاوه‌ن كارگه و په‌یمانكار و كارفه‌ر‌ماكان، كه زۆربه‌یان ده‌ست و پێوه‌ندی ڕژیمن، شوێنێكه بۆ كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌روه‌ت و سامانی زۆر و زه‌وه‌ند. داهاتی زۆری ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا له چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ به‌زه‌ییانه‌ی هێزی كاری هه‌رزان، به‌ده‌ست دێت. به‌ڵام ئه‌وان هاوكات له لێخۆشبوونی ماڵیاتی و گومركی و هه‌روه‌ها زه‌ویی خۆڕایی به پێی یاسا به‌هره‌مه‌ندن. له هه‌ر شوێنێكیش یاسا مافی ئه‌وانی له‌به‌ر چاو نه‌گرتبێت، به‌ڵام ڕێگای بۆ گزیی و به‌رتیل وه‌رگرتنی ئه‌وان هێشتۆته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه مه‌جلیس و كابینه‌كانی كۆماریی ئیسلامی، له ڕێگای خولی جۆراوجۆر و به‌رپرسانی خۆجێییه‌وه، ڕێگایان بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری هێزی كاری كرێكارانی له‌سه‌ركار، له‌و ناوچانه خۆش كردووه و ئیمكاناتێكی زۆریان خستۆته به‌رده‌ست خاوه‌نكاره‌كانه‌وه، به‌ڵام به هێندێك هۆكار ئه‌م ناوچانه نه‌یانتوانیوه به‌ئامانجی دیاریكراویی خۆیان بگه‌ن. ناوچه ئازاد و تایبه‌ته‌كانی سه‌رسنوور له ده‌ستی به‌رپرسانی سپای پاسداراندایه و به زۆری بۆ سیخوڕی و هه‌روه‌ها به قاچاغ بردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌و كاڵایانه‌ی كه گومرك نایانگرێته‌وه، كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت. تاڵان و بڕۆی خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان و به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی جێكه‌وتووی ئۆرگانه‌كانی ڕژیمیش، له‌و هۆكارانه‌ن كه پلانه‌كانی پێوه‌ندیدار به ناوچه ئازاده‌كان به ئاكام نه‌گات.
به گوێره‌ی دانپێدانانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، ٢٤ هه‌زار شیركه‌ت له ناوچه ئازاده‌كان ناونووس كراون كه نزیكه‌ی ١٤ هه‌زاریان ته‌نانه‌ت بوونیشیان نییه. ئه‌وان به‌ناویی ئه‌م شیركه‌تانه‌وه زه‌ویی و ئیمكاناتیان وه‌رگرتووه و خۆیان له دانی ماڵیات و گومرك پاراستووه. خاوه‌نانی ئه‌و شیركه‌تانه كه زۆربه‌یان به‌رپرسانی ئاستی باڵای ڕژیمن، هه‌مووی ئه‌م كارانه به هاوكاری به‌رپرسانی خوارتری خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌بن.
ڕێكخراو و هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه‌كان به‌رده‌وام باسیان له كۆكردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌م ناوه‌ندانه كردووه. شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كرێكارانی نه‌وت، یه‌كێكه له‌و نموونانه كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانی خۆیدا، له‌سه‌ر خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای كۆیله ئاسا و نه‌هێشتنی ناوچه ئازاده‌كان جه‌ختیان كردۆته‌وه. ته‌بلیغات و چالاكیی وشیاریده‌رانه‌ی ئه‌م شۆڕایه له دژی سیاسه‌ته دژه كرێكارییه‌كانی كابینه‌كان، به‌تایبه‌ت، له ناوچه ئازاده‌كان، بۆته هوی ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵانی كرێكاری له‌سه‌ر كار، خوازیاری نه‌هێشتن و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسانه‌ن كه له‌و ناوه‌ندانه په‌یڕه‌و ده‌كرێن. هه‌ڵسووڕاوان و چاڵاكانی كرێكاریی له‌و ناوچانه هاوكات له‌گه‌ڵ له‌قاودانی ناوه‌نده ئازاده‌كانی ئێستا، كرێكاران له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه ئازاده‌كان ئاگا ده‌كه‌نه‌وه. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی ئێران ساڵی ڕابردوو ٧ ناوچه‌ی ئازادی باز‌رگانی و ١٣ ناوچه‌ی تایبه‌ت، په‌سه‌ندكراوه. له هاوسه‌نگی هێزی ئێستای نێوان كرێكاران و ڕژیم و خاوه‌نكار، ئیمكانی نه‌هێشتن و كۆتایی هێنان به سه‌رجه‌م ئه‌و ناوه‌ندانه، واته، ئه‌م زیندانانه‌ی كرێكاران، پێكهاتووه.
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی پێویسته له‌په‌نا ویستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، ئازادی زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان، له‌سه‌ر خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكانی كۆیله ئاسای ناوچه ئازاده‌كان و نه‌هێشتنی ئه‌و ناوچانه‌ش، پێداگری بكه‌ن.