له درێژه‌ی ڕفاندن و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه، ٤ منداڵی كچی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوه‌كانی “كیژان كه‌ریمی”، “شنۆ ئه‌حمه‌دیان”، “بیتا ئه‌سه‌دی” و “ئایدا لوتفی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار كچه كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٦ بۆ ١٧ ساڵه له به‌رواری ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری دێولان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌وتوو هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.