کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مەرگ و میر بەهۆی زیاد بوونی پیس بوونی هەوا

 

” مەهدی کودەک، پێش دەبستانی، و مەدرەسە سەرەتاییەکان لە ئوستانی تاران بەهۆی پیس بوونی هەواوە داخران”. ئەمە سەردێڕی هێندێک لە رۆژنامەکان بوو لەم حەفتانەی دواییدا. لەگەڵ ئەوانەدا چەندین جار ڕاگەیەنەرەکان بڵاویان کردەوە کە :” بە سرنجدان بەوەی کە شاخسی کەیفیەتی هەوا ئەمرۆ لە سنوری ١٥٠ واوەتر چووە؛ لەبەر ئەوە هەوای پایتەخت لە باردۆخی سور دایە.” بێجگە لەمانە، هەواشناسی و ناوەندەکانی پێوەندیدار بە بێهداشت و سڵامەتەەوە بەردەوام خەڵکی تاران وشیار دەکەنەوە کە، لە کاتی پێویستدا نەبێ لە ماڵەکانیان نەیەنەدرێ. بارودۆخی پیس بوونی هەوا لە پایتەخت بەڕادەیەکە کە بارانی جاروبارەش کاریگەری لەسەری نییە.لە ساڵانی ڕابردودا بێجگە لە گەردیلەکان کە ئوستانەکانی رۆژئاوا و تارانیان خستوەتە ژێر کاریگەریەوە، زەڕاتی ئالایەندەی نێو هەواش هۆکاری سەرەکی پیس بوونی کەشی پایتەخت بوون. لەسەر ئەساسی توێژینەوەیەکی ئەنجامدراو لەلایەن ” شیرکەتی کۆنترۆڵی کەیفیەتی هەواو” و ” وەزارەتی بێ‌داشت”ەوە، ڕێژەی ئالایەندەکان لە شاری تاران ٢|٨ بەرابەری ئیستانداردی جیهانیە.626
بەپێی توێژینەوە زانستی و پزیشکیەکان، ئالودەگی هەوا یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی زۆر بوونی ڕێژەی نەخۆشیە قەلبی و کۆئەندامی هەناسەدانە. زەڕاتی ئالایەندەی نێو هەوا و بەنزین، مەترسی مەرگی سەرچاوە گرتوو لە نەخۆشی دڵ ١٠ لەسەد و نەخۆشی هەناسەدان تا ٢٧ لەسەد زیاد دەکات. هەروەها، بەپێی قسەی ڕەسمی کاربەدەستانی دەوڵەتی لەوانە ” سەرۆکی کوموسیۆنی شار سازی شوڕای شاری تاران”، ساڵانە نزیکەی ٢٨٠٠ تا ٣٠٠٠ شارۆمەندی تارانی بەهۆی پیس بوونی هەواوە گیان لەدەست ئەدەن. بەداخەوە مامناوەندی مەرگ و میر بەهۆی پیس بوونی هەوا لە تاران هەشت کەس لە رۆژ دایە. لانیکەمی مەرگ و میری سەرچاوە گرتوو لە گەردیلەکانەوە لە ساڵدا ٢٦٥٨ کەس، مونۆکسیدی کاربون ١٥ کەس، ئوزۆن ٢٧ کەس، و دی ئۆکسیدی گوکرد ٨٩٦ کەسە. ئاژانسی نێونەتەوەیی توێژینەوەی سەرەتانیش دەڵێ” پیس بوونی هەوا گرنگرترین هۆکاری بڵاو بونەوەی سەرەتانە لە تاران و باقی شوێنەکانی تری وڵاتدا. گوێنەدانی بە ئاشکرای وەزاڕەتی پیشەسازی، نەوت، بێهداشت، وزە، جیهادی کەشاوەرزی و باقی ناوەندە پێوەندی دارەکان بە مەسەلەی ژینگەوە بۆتە هۆکار تا گرفتی پیس بوونی هەوا بگاتە ئاستی قەیران. لە هەموویان گرنگتر نەبوونی دابین کردنی ئیعتیباری تەرحەکانی کەم کردنەوەی ئالودەگی هەوا لە کەڵان شارەکانی وڵاتدا، نیشانەیەکە لە بێ تەوەجوهی سەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پیس بوونی هەوا. لە بارودۆخی ئێستادا بۆ ئەوەی کە قەیرانی ژینگەیی لە شارەکانی وەک تاران نەگاتە ئاستێکی مەترسیدار دەبێ بەشێوەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو هێندێک ئەولەویەت بخرێتە دەستوری کارەوە. دەبێ بەپێی تەرحێکی زەمانبەندی کراو کارخانە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان کە سەرچاوەی سەرەکی پیس کردنی هەوا و بەرهەمهێنانی گازی گوڵخانەیین بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی شارەکان. دەبێ لە بواری بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی وزەی قابیلی تەجدید و هەروەها بۆ پەرەدان بە کەرەسەی گواستنەوە و گەیاندنی گشتی هەرزان لە ئاستێکی بەریندا سەرمایە گوزاری بکرێت و… بەڵام ئەوەی ئاشکرایە، دەوڵەتی رۆحانیش وەک دەوڵەتەکانی پێشو، لە پێوەند لەگەڵ قەیرانی پیس بوونی هەوای تاران و باقی شارە گەورەکان، و هەروەها موشکلاتی زۆری ژینگەیی ئێستادا وەک لەنێو چوونی هێندێک لە رووبار، تاڵاو، و دەریاچەکاندا بێجگە لە وەعدە و بەڵێنی بێ ناوەرۆک، هیچ هەنگاوێکی کاریگەری لە ڕاستای چارەسەری ئەم گرفتەدا هەڵنەهێناوەتەوە. بەڕاستی دڵمەشغوڵی و ئەولەویەتی کاری دەوڵەتی بەناو تەدبیر و ئومیدی رۆحانی لە قۆناغی دوای بەرجامدا وەک دەورەکانی پێشو، بەرەپێش بردنی سیاسەتە ئابووریە نیئۆلیبڕالیەکانە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە، لە چوار چێوەی ئەم سیاسەتە نیئۆلیبرالیستیانەدا، ناکۆکیە ساختاریەکانی ئابووری سەرمایەداری لەگەڵ پێداویستیە ژینگەییەکاندا، دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار و قەیراناوی تر.
گومانی تێدا نییە، ڕژیمە بۆرژواییەکان لە وانە ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی ئیجازە بە سەرمایەداران و خاوەنانی پیشەسازیەکان ئەدات تا لە ڕاستای کەڵەکە کردنی قازانجی هەرچی زیاتر ژینگەی ئینسانەکان وێران و نابوود بکەن. لەم روەوە ئاو، هەوا، دارستانەکان، لەوەڕگە و هیتر بەردەوام لەبەر تەماعی دەسەڵاتداران و خاوەنانی سەروەتدا لەحاڵی گۆڕاندا بن. سەرەڕای گەشە کردنی وشیاری ژینگەیی ئینسانەکان و پەرەسەندنی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لەدژی وێران بوونی سروشت بەدەستی نیزامی سەرمایەداری، بەڵام پیس بوونی هەوا و قەیرانی ژینگەیی هەروا قوڵتر دەبێتەوە. گەشەی وشیاری ژینگەیی بۆتە هۆی ئەوەی کە ئینسانەکان بەرپرسانە تر و شارستانیانە تر لەگەڵ دەوروبەریاندا هەڵس و کەوت بکەن، ئینسانەکان بەبێ تەزەکوری کەس، رێز لە: سروشت، ژینگە و قانونمەندیە ژینگەییەکان دەگرن و خۆیان بە بەرپرسی پاراستنی ژینگەکەیان دەزانن و هەوڵ ئەدەن لە سنوری ئیختیاراتی خۆیان لە پاراستنی ژینگەدا دەورێکیان هەبێت. بەڵام گومانی تێدا نییە کە لە نیزامێكدا کە هەموو شتێک لەسەر پانیەی گەردشی سەرمایە و کەسبی سود دەسوڕێ و بۆ کۆکردنەوەی قازانجی زیاتر هەموو شتێک لەوانە ژینگە دەکرێتە قوربانی، ڕەواجی فەرهەنگ و ئەخلاقی ژینگەیی بە تەنیایی بەس نییە بەڵکو دەبێ لەدژی مناسباتێک خەبات بکرێت کە بەپێی ماهیەتی هەموو رۆژێک بەبێ سرنجدان بە ئاسەوارە خێرا و درێژ ماوەکەی گۆشەیەک لە سروشت وێران دەکات.
هەرچەند لە نیزامێکدا کە پێکهاتەکەی لەسەر پایەی تەمەلوک، چەوساندنەوە، هەڵاوردن و دەستەبەر کردنی قازانج بینا کرابێت؛ دەوری کەسەکان لە پاراستنی ژینگەدا کەم ڕەنگ دەىیتەوە و ژینگە ئەساسەن دەکەوێتە بەردەم مەترسی تەماعکاری دەسەڵاتداران و خاوەنانی سەروەت، بەڵام کومونیستەکان وەک کۆمەڵێک ئینسانی بەرپرس لەبەرانبەر چارەنووسی کۆمەڵگای بەشەریدا ناتوانن سەبارەت بەم بابەتە حیاتیە بێ تەفاوت بن، بەڵکو لێبڕاو ترین تێکۆشەری ڕێگای بەرەنگار بوونەوەن لەگەڵ وێرانگەریە ژینگەییەکانی نیزامی سەرمایەداری. کومونیستەکان کە لە هەموو مەیدانێک لە فەعالیەتی کۆمەڵایەتیدا، پێشڕەو و سەرچاوەی گۆڕانن، ناتوانن سەبارەت بە ژینگەی سروشتی دەوروبەریان بێ تەفاوەت بن. نابێ بێڵن بەبێ سرنجدانە نیازی ئینسانەکان و لە خزمەت بە زێدەخوازی و تەماعی بێ سنوری خاوەنانی سەرمایەدا زەویەکان وێران بکەن، ئاوەکان پیس و جوانی سروشت لەنێو بەرن. ژینگە سروشتیەکان ناشیرین و وێران بکەن و کۆمەڵگای بەشەری بخەنە بەردەم مەترسی کون بوونی بەرگە هەوای ئوزۆن و توانەوەی کێوە سەهۆڵیەکان، بەرز بوونەوەی ئاوی دەریاکان و سێڵاو و تۆفان و کارەساتەکانی سەرچاوە گرتوو لێیانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

گەندەڵی ئیداری، دارایی، ئەخلاقی و سیاسیی ڕژیمی ئیسلامی، لە سەرەوە دەست پێدەکات

-

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-