ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوای بانگەوازی خەڵک بۆ كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی چلەی کوشتنی مەحسە ئەمینی، خەڵک لە “گۆڕستانی ئایچی” كۆبوونه‌وه و دژی كۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان،هێزه ئەمنییەکانی ڕژێم بەگرتنی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی “گۆڕستانی ئایچی” لەسەقز پێشیان له چوونی خه‌ڵك بۆ سه‌ر مه‌زاری “مه‌هسا ئه‌مینی” گرت، بەڵام خەڵک لەڕێگاکانی دیكه‌وه چوونەتە سه‌ر مه‌زاری “مه‌هسا ئه‌مینی” و بە وتنەوەی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی و ڕێزگرتن له یادی “مه‌هسا ئه‌مینی” درێژه‌یان به خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كاندا و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیییان به‌ڕێوه‌برد
