به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مروڤ، دادگای شاری سنه دوو به‌ندكراوی به‌ناوه‌كانی “شۆڕش مروه‌تی” و “هێمن مسته‌فایی” به ئێعدام موحكووم كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگایی قه‌زایی ڕژیم ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و بڕیاره به زوویی ئه‌و حوكمه بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. شایانی باسه كه “شۆڕش مروه‌تی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.