به‌وته‌ی به‌شێك له چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، پردی “چه‌م به‌شیر”ی كرماشان كه ده‌كه‌وێته نێوان ڕێگای كرماشان بۆ سنه، ئه‌گه‌ری داڕمانی هه‌یه و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل به‌كاربهێندرێت.
بەپێی زانیارییه‌كان، میلگرده ئاسنییەکانی پردی “چەم بەشیر”ی کرماشان دزراوه و ئەم پردە مەترسیی داڕمانی لەسەرە. دزینی میلگەردەکان، پردەکەی سست و لەرزان کردووە و لە ئەگەری داڕمانی ئه‌و پرده، كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه و چالاكانی ده‌مه‌نی كرماشان هۆشداری ده‌ده‌نه هاووڵاتییان ڕێگه نه‌ده‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و پرده بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل به‌كاربێنێت و به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی پێشبگرن له ڕوودانی كاره‌ساتێكی هاوشێوه‌ی “مێترۆپۆل”ی ئابادان.