به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، شاره‌كانی شنۆ، مه‌ریوان و مهاباد به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان كردووه به ڕه‌شبه‌گیری و به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ته‌رمی پینج كه‌س له ساردخانه‌ی شاری شنۆدایه و به‌ده‌یان كه‌سیش برینداربوون و شاره‌كه به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه، دووكان و بازاڕه‌كانی داخراون و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منی سه‌خت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا زاڵ بووه، هه‌روه‌ها هاووڵاتییان باس له میلیتاریزه كردنی شاری مه‌ریوان و مهاباد ده‌كه‌ن كه چۆن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شه‌وانه ماڵ به ماڵ به شوێن خۆپێشانده‌ران دا ده‌گه‌ڕن و ئه‌گه‌ر برینداریش بن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان ده‌گوازنه‌وه.