ڕۆژیدووشه‌ممه‌٢٤یمانگیگه‌لاوێژ،سەربازگەی “زیلکان“ی تورکیه لە سنووری “باشیک“، لە ڕێگەى دوو کاتیۆشاوە کرایە ئامانج و له‌وڵامدا فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه چیاكانی ناوچه‌ی “مه‌تینا” و “به‌رواری” باڵایان به‌چڕی بۆردوومانكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین مووشه‌كی كاتیۆشا بنكه‌ی نیزامی سه‌ربازانی توركیای كردووه‌ته ئامانج و ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه بیستراوه به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه فرۆكە جەنگییەكانی توركیه زنجیرە چیای “مەتینا” و ناوچەی “بەرواری” باڵایان بۆردوومان كرد و لە سنووری برادۆستیش، گوندی “بێركمەگ و چیای “بۆڵێ” و “لۆلان“یان بۆردوومان كردووه، هه‌روه‌ها پاش نیوەڕۆش چەند جارێك گەروی “سنگان“یان لە نزیك كوێستانەكانی كێلەشین بۆردومان كرد، بەڵام زیانی بۆردومانەكان نەزانراوە.