حزبی کۆمۆنیستی فەڕانسه ڕۆژی ههینی ٣١ی مانگی پووشپهڕ لەڕاگەیەندراوێکیدا ئیدانەی هێرشەکەی سووپای تورکیای بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ” پێویستە فەرەنسا و هەموو دهوڵهتانی ئەوروپایی، هاوپەیمانە کوردەکان بپارێزن”.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ” ئەنجامی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە مادریدی ئیسپانیا و لووتکەی “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان” لەتاران بەهەماهەنگی لەگەڵ رووسیا، هەردووکیان بوون بە دیارییەک بۆ ڕژێمەکەی ئەردۆغان” و ماوەیەکی زۆر بەسەر لوتکەکاندا تێنەپەڕیوە کە تورکیا تاوانێکی نوێی لە نزیکی شاری زاخۆی عێراق ئهنجامداوه”. حزبی كۆمۆنیستی فەڕانسه هێرشەکەی تورکیای بە وەحشیگەرانە ناوبرد و جەخت لەوەش دەکاتەوە ” پێویستە کوردهكان لەدەست ڕژێمەکەی ئەردۆغان بپارێزرێن.”