نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشهممه لهڕاپۆرتێكدا وتی، بەهۆى وشکبوونى سەرچاوە ئاوییەکان و کەمبوونەوەى خۆراکەوە، ٢٢ ملیۆن ئەفریقایی مەترسیی برسێتییان لەسەرە و بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە، پێویستمان بە ٤١٨ ملیۆن دۆلار یارمهتی مرۆیی هەیە.
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی “فاو”ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا دهڵێت: “وشکبوونى سەرچاوە ئاوییەکان و کەمخۆراکیی لە ئەفریقا ئاستی پێوانەییان تێپەڕاندووە، بەجۆرێک بە خراپترین دۆخ لە ماوەى ٤٠ ساڵى ڕابردوودا تێدەپەڕێن، چونکە زۆرینەى ناوچە کشتوکاڵییەکان بێ بەرهەم بوون، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆی برسێتیی و نەبوونی ئاوەوە ناوچەکانیان جێهێشتووە”. جێگاى ئاماژەیە كه لەمانگى ١ى ئەمساڵدا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی تا کۆتایى ئەمساڵ ١٣ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسیهتی تووند دەبنەوە، بەڵام بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە، ژمارەکە بۆ ٢٢ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.