کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

منداڵان ئاسیب پەزیرترین توێژ له کۆمەڵگای ئێران

ئەوەی کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا بەرسەر منداڵاندا هاتووە، لە هیچ شوێنێکی دیکەی ئەم جیهانە هاوتای نییە. لە ماوەی چل و چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ دیاردەگەلێکی کارەساتبار سەبارەت بە منداڵان بەرەوڕوو بووین.

منداڵانی سەرباز، منداڵانی کار، منداڵانی گیرۆدەی مادەهۆشبەرەکان، هاوسەرگیری منداڵانی کەم تەمەن، ئەزیەت و ئازاری منداڵان، حیجابی زۆرەملێ بۆ کچانی کەم تەمەن، ئێعدام و زیندانی کردنی دایکان و باوکانێکی کە خاوەنی منداڵانی کەم تەمەن بوون و هەروەها بێ سەرپەرشت کردنی منداڵان، تەمبێکردنی منداڵان لە مەدرەسەکان، بەشداریپێکردنی زۆرەملێی منداڵان لە ڕێوڕەسمە ئایینییەکان، بە بەسیجکردنی منداڵان و گەلێک کارەساتی تر.

کەم نین ئەو بنەماڵانەی کە توانایی دابینکردنی ژیانی کچانی کەم تەمەنی خۆیان نییە و بەناچاری مل دەدەن بە هاوسەرگیری ئەوان لەگەڵ کەسانی زۆر بەتەمەنتر لە خۆیان. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاریی ڕێکخراوی سەبت و ئەحواڵی ڕژیم، ساڵانە لەنێوانهەزار و پێنجسەدبۆدوو هەزارمنداڵ لە دایکانی تەمەن کەمتر لە پازدە ساڵ لەدایک دەبن. دیاردەیەکی پڕلە شەرمەزاری ئەوتۆ، لەزۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان بە دەستدرێژی بۆسەر منداڵان لەقەڵەم دەدرێ و وەک تاوانێکی گەورە چاوی لێدەکرێت. بەڵام ئەمڕۆ لە ئێران وەک ئەمرێکی ئاسایی و  یاسایی هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت.

لە جەهەننەمێکدا کە کۆماری ئیسلامی بۆ ئەم منداڵانەی خوڵقاندووە، ملیۆنان منداڵ بۆ زیندوو مانەوە و یان دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و یارمەتیدان بە بنەماڵەکانیان ناچارن لەبری چوون بۆ مەدرەسە و تێپەڕکردنی قۆناغی مناڵی خۆیان کە مافێکى سروشتی هەر منداڵێکە، شان بدەنەبەر کاری قورس و تاقەت پروکێن. لە شارەکانی ئێران هەموو ساڵێک ژومارەیەکی زۆرتر لە منداڵان ناچار دەبن دەست لە خوێندن و ڕۆیشتن بۆ  مەدرەسە هەڵبگرن و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان ڕەوانەی ناو بازاڕی بێ ڕەحمی کار دەبن. لە ئێران هیچ ئامارێکی ڕاست و درووست و باوەڕپێکراو سەبارەت بە ڕێژەی منداڵانی کار لەبەردەستدا نییە. ئامارە ڕەسمییەکان باس لە بوونی دوو ملیۆن منداڵی کار دەکەن، بەڵام بەگوێرەی ئامارە ناڕەسمییەکان ژومارەی منداڵانی کاری تەمەن کەمتر لەپازدە ساڵنزیکەیحەوت ملیۆنمنداڵن.

توندوتیژی دژ بە منداڵان لەم کۆمەڵگایەدا دیاردەیەکی ئاساییە، منداڵان لە زۆرێک بنەماڵەکان، مەدرەسەکا، لە شوێنی کار و سەر شەقامەکاندا دەکەونەبەر ئەزیەت و ئازاری جەستەیی. ناوەندەکانی فێرکردن و بارهێنان کە هەنووکەش توندوتیژی لەدژی منداڵان تیایاندا بەڕێوە دەچێت،  شادی و خۆشی لە منداڵان زەوت دەکات، لەگەڵ شادی و هەڵپەڕکێی منداڵان دژایەتی دەکات، موزیکی لێ قەدەغە کردوون و منداڵان ناچار دەکەن لەسەر کلاس و دەرەوەی کلاسەکانی دەرس گوێ بۆ قسەی ئاخوندەکان و تۆمارە دەنگییە مەزهەبییەکان بگرن. ناوەرۆکی کتێبە دەرسییەکانیان پڕ کردووە لە بابەتی خورافە و دژە زانستی و بەر بە گەشەی تواناییەکانی دەگرن، ئەوەندەی لەفکری هاوسەرگیری منداڵانی نۆ ساڵ  و دە ساڵدان، نیو هێندە لەفکری ورزش و فێرکردنی مۆسیقا و پەرەپێدان بە عیلم و زانستدا نین.

ئیعتیاد،توندوتیژی،زیندانیکردنیدایکوباوکەکانبەهۆکاریسیاسیویانتاوانیئاسایی،جیابوونەوەوتەڵاقویانکۆچکردنبۆپەیداکردنیکارلەناوخۆیوڵاتویانبەهۆکاریسیاسیلەدەروەیوڵات،بەهەزارانمناڵیلەگەڵگیروگرفتیجیددیژینگەییوکۆمەڵایەتیبەرەوڕووکردۆتەوە.

حکوومەتی ئیسلامی ئەمرۆکە نەتەنیا بەشێکی زۆر لە منداڵانی تا ئەو جێگایەی کە توانیبێتی تووشی بێ هیوایی و گەلێک کارەساتی دڵتەزێن کردووە، بەڵکوو دواڕۆژی کۆمەڵگا و  داهاتووی ئەوانیشی بەمەبەست و لەخزمەت بە بەرژەوەندی و بەردەوام مانەوەی سیستەمی کۆنەپەرستی مەزهەبیدا ئاراستەی سیاسی کردووە. تۆوی شەڕ و توندوتیژی لەناو ئەواندا چاندووە و چل و چەند ساڵە قسە لە خوێن و شەمشیر و شەڕ و نەفرەت دەکات. منداڵانێکی کە شایەتی ئێعدام و لێدانی شەللاق لەپێش چاوی خەڵکن، شایەتی توندوتیژی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکان لە شەقام و شوێنە گشتییەکان لەدژی دایک و باوک و هاوسا و هاوشارییەکانی خۆیانن، گەلێک زیانی ڕۆحی و ڕەوانی قورسیان بەردەکەوێت کە هیچکات قەرەبوو ناکرێتەوە. ئاشکرایە کە منداڵان بۆخۆیان توانایی گۆڕینی ئەم هەلومەرجە دشوار و مەترسیدارەیان نییە و هیچ مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و بەشەرەفیش نایهەوێت منداڵانی ئەم کۆمەڵگایە لە ئاوا بارودۆخێکی دژواردا ببینێ و خوازیاری گوڕینی ئەم دۆخە نەبێت. ئەوەیکە ئێستا لە کۆمەڵگای ئێراندا دەگوزەرێت، چارەنووسی چارە هەڵنەگری منداڵان نییە و  ئەم بارودۆخە دەکرێ و دەبێ بگۆڕدرێت.

ڕژێمێکی کە هانی منداڵان دەدات بچن بۆ سەربازی و بچنەسەر مینە چێندراوەکان، بەسەپاندنی هەژاری بەسەر بنەماڵەکەیاندا ناچار به کردنیان دەکات، بە پەرەپێدان بە ئیعتیاد و توندوتیژی لەکۆمەڵگادا زیانی ڕۆحی و جەستەیی پێگەیاندوون، ئەوانی لە مەدرەسەی ئەمڕۆیی و ئیمکاناتی خوێندن لەسەر بنەمای عیلم و زانستی جیهانی بێبەش کردووە، کەمترين ئیمکاناتی تەفریحی، ئاموزشی و  وەرزشی بۆ دابین کردوون، شایستەی مانەوە لە دەسەڵات و دیارکردنی چارەنووسی نەوەکانی داهاتووی وڵاتی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-