به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوڕێی ئازیز و خۆشه‌ویست، زیندانی سیاسی سیاچاڵه کانی کۆماری جه‌نایت و کوشتار، یاری دێرین و به‌وه‌فا و هه‌میشه‌یی کۆمه‌ڵه، هاوڕی “عه‌باس مه‌حموودی” خه ڵکی ئاوایی ” دانه‌ی که‌مانگه‌ر” بۆ هه میشه ماڵئاوایی له ژیانکرد.
هاوری “عه‌باس” مروفێکی دڵسۆز، زه‌حمتکێش و دژ به زوڵم و زۆرداری بوو که 67 ساڵ پێش چاوی به ژین هه‌ڵهات . ئه‌م ئازیزه پاش ڕاپه‌رینی 1357ی هه‌تاوی که گه‌نجێکی خوێنگرم و جه‌سوور بوو، چالاکییه‌كانی خۆی به کۆمه‌ڵه‌وه گرێدا و تا دوا ساته‌کانی ژیان به رێبازی سووری کۆمه‌ڵه وه‌فادار مایه‌وه و شانازی پێوه ده‌کرد. ساڵی 1367 بۆ ماوه‌ی 8 مانگ زیندانی کرا، به‌ڵام هیچی نهێنییه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌درکاند، سه‌ری بۆ ئهشکنجهگهران دانه‌نه‌واند و سه‌ربه‌رزانه له زیندان هاته ده‌ر. کاتێک که پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له ناوچه‌که بوو، ماڵی هاوڕێ “عه‌باس” دایم شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان و تێکۆشه‌رانی سیاسی بوو. کاک “عه‌باس” که‌سایه‌تییه‌کی خۆشناو، دڵسۆز، دژه ده‌سه‌ڵات و جێگای ڕێز و حورمه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌که بوو. به‌داخه‌وه رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دڵی پڕ له هیوا و ئومێدی هاورێ “عه‌باس” به ڕاپه‌ڕینی دژ به کۆماری ئیسلامی و له گۆرنانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیستییه، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ بۆ هه‌میشه له لێدان که‌وت و ماڵئاوایی له ژیان کرد. ته‌رمی ئه‌م ئازیزه هه‌ر له ئاوایی “دانه‌ی که‌مانگه‌ر” به به‌شداری بنه‌ماڵه، دۆستان و جه‌ماوه‌رێکی زۆر ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. ئێمه‌یش له قووڵای دڵمانه‌وه له‌لایه‌ن هه‌موو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، سه‌ره‌خۆشی گه‌رممان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه، دۆستان، خه‌ڵکی ئاوایی دانه‌ی که‌مانگه‌ر، ناوچه‌کانی ژاوه‌رۆ و کڵاته‌رزان ده‌که‌ین و خۆمان به به‌شداری خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانین.
