ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە مۆعه‌لیمانی کوردستان و ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی له ئاست سیاسەتەکانی سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی و هاودەنگی لەگەڵ “ئەسکەندەر لوتفی” وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگی مۆعه‌لیمانی كوردستان، دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە، سیستەمی ئیتلاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سەلماندنی سناریۆ ساختەکانیان کە لە ته‌لەفزیۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوشار دەخەنە سەر مۆعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی، بەڵام “ئەسکەندەر لوتفی” به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته قێزه‌ونه‌كانی ڕژیم، ماوه‌ی چوار ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه. مۆعه‌لیمانی مانگرتوو ڕایانگەیاند: تا ڕوونبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” مانگرتنه‌كه‌یان درێژە پێدەدەن.