ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری مه‌ئموورانی زیندان مانی له خواردن گرت.
ژینا مودەڕس گورجی، کە یەکێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنانه لە درێژەی ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لە شاری سنە له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ “ناوەندی چاکسازی و پەروەردە“ی شاری سنە گوازرایهوە. ناوبراو لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوه، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە توندوتیژیی هێزەکانی ڕژیم و لێدان و ئەشکەنجەی به‌ندكراوان، مانی لە خواردن گرتووه.