ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٢٥٠ كرێكار و كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی “شاڕدۆگۆل”ی پاریس كه له ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن، ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هاتووچۆی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یان داخست و له سه‌دا ١٠ی فڕینه‌كانیان دواخست.
كرێكاران و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی “شاڕدۆگۆل”ی پاریس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حه‌قده‌ست و دابینكردنی باروودۆخێكی باشی پیشه‌یی له كاتی هه‌ڵاوسان و گرانیدا بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی و فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرووپا له‌ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و پیشه‌ییان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و پێشبینی ده‌كرێت كه له یه‌ك مانگی داهاتووشدا مانگرتنه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت و فڕینه‌كان له زۆربه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئۆرووپا دوابخرێت.