كرێكارانی به‌شه‌كانی “ئووره” و “ئامۆنیاك”ی پترۆشیمی “مۆكران”ی سه‌ر به به‌نده‌ری چابه‌هار، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یمانكارانی شیركه‌ته‌كانی “ئووره” و “ئاموونیاك”ی سینا، به بیانووی واژۆ نه‌كرانی “چك” له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ران و كێشه‌ی ئه‌رزی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، حه‌قده‌ستی كرێكارانیان دواخستووه. به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، به هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست كێشه‌یه‌كی زۆری مه‌عیشه‌تییان بۆ سازكردوون و چی تر توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.