به پێی ڕاپۆرته‌كان چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیفتی شه‌وی شیركه‌تی ڕێنۆ له فه‌ڕانسه، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران له ئاست سیاسه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار و بێكاركردنی به‌رینی كرێكارانی ئه‌م شیركه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، پێشتریش ئه‌م شیركه‌ته فه‌ڕانسه‌ویه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ١٥ هه‌زرا كرێكاری دیكه‌ی ده‌ركردووه.