سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، پێرسۆنێلی ڕه‌سمی نه‌وت له به‌شه‌كانی ده‌ریایی شیركه‌ته نه‌وتییه‌كانی ئێران له دوورگه‌ی خارك، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كێشاوه و ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به ێێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ڕێگرییان كرد له وه‌ستانی كه‌شتی یه‌ك سه‌د هه‌زار تۆنی “ئارتاویل” كه ده‌یه‌ویست ٦٣٠ هه‌زار گاڵۆن نه‌وت بگوازێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته پێشتر له ئۆلتیماتۆمێكدا به وه‌زاره‌تی نه‌وتیان ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر تا سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ حقووقه‌كانیان نه‌چێته سه‌ره‌وه، له ڕۆژی ٩ی پووشپه‌ڕ به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو مان ده‌گرن له كار و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه حقووقی جۆزه‌ردانی پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته په‌رداخت كراوه به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه.