به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، كامیۆندارانیی مه‌عده‌نی پووكه‌ی “ده‌یركه‌لوو”ی ناوچه‌ی “دڵبه‌ران”ی سه‌ر به شاری قۆروه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی مانیان گرت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٤٠٠ كامیۆندار له مه‌عده‌نی پووكه‌ی “ده‌یركه‌لوو”ی ناوچه‌ی “دڵبه‌ران”ی قۆروه كارده‌كه‌ن و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار بنه‌ماڵه له‌و ڕێگه‌و گوزه‌رانی ژیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه كه به‌رێوه‌به‌رانی مه‌عده‌ن كاره‌كانیان زۆرتر به كامیۆندارانی شاره‌كانی دیكه ده‌سپێرن و كاتێك كامیۆندارانی قۆروه ناڕه‌ڕزایه‌تی ده‌رده‌بڕن له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێده‌كرێت. به وته‌ی نوێنه‌ری كامیۆندارانی شاری قۆروه، كار‌ی به‌رپرسانی مه‌عده‌ن به پێی قه‌رارداده‌كانیان نایاساییه و به‌و شێوه‌یه ژیانی چوارسه‌د شۆفێر و بنه‌ماڵه‌كانیانی به چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كار‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.