ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی كوردستان مانیان گرت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “دكتۆر چه‌مه‌ن ئارا”یان مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا دایك و باوكی دكتۆر “چه‌مه‌ن ئارا”ش به‌شداربوون و خوێندكاران و مامۆستایانی ناڕازی وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون و پشتیوانی خۆیان له‌و مامۆستا به‌ندكراوه ڕاگه‌یاند. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش دكتۆر “بێهرووز چه‌مه‌ن ئارا” كه پاڵپشتی له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان كردبوو پاش ته‌واوبوونی جه‌له‌سه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.