کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتنی بەندکراوێکی سیاسی بەهۆی بارودۆخی نالەباری زیندانەکانی ڕژیم

مانگرتنی بەندکراوێکی سیاسی بەهۆی بارودۆخی نالەباری زیندانەکانی ڕژیم

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مانگی خاکەلێوە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی ڕژیم وادەی گواستنەوەی “ئیبراهیم خەلیل سدیقی” بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ نابەنە سەر، ئەم بەندکراوە سیاسیە مانی لە خواردن و دەوا و دەرمان گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم به‌ندكراوه‌ سیاسیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە بارودۆخی خراپی زیندان مانی لە خواردن گرتبوو. بەپێی زانیاریەکان “ئیبراهیم خەلیل سدیقی هەمەدانی” لەگەڵ کوڕ و کچەکەی بە ناوی “سالار و مریه‌م” لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، لە شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییه‌کانی ڕژیم دەستبەسەر و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەوشارە دەگوازرێنەوە.