کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مانگرتنی بەربڵاو خەونی ئاڵۆزی حکوومەتی ئیسلامی

مامۆستایانوخوێندکارانمانگرتنیگشتییانڕاگەیاندووە. خوێندکارانی کچ لە ژمارەیەک لە شارەکان بڕیاردانداوە لەناو مەدرەسەکاندا حیجابی ئیسلامی تووڕ هەڵبدن. مانگرتنی سەرکەوتووانەی خەڵکی کوردستان لە چوار پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام و کرماشان، وێنەیەکی ڕوونی لە ڕۆڵ و دەسەڵاتی مانگرتنی گشتیی بە خەڵکی ئێران و ناوچەکە نیشان دا.

ئێستا کە بە ملیۆنان ژن و پیاوی خەباتکار و تووڕە لە شەقامەکانن، هێزە سەرکوتکەرەکانیان ماندوو و هیلاک کردووە، مانگرتنی گشتی کرێکاران، گواستنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت، قوتابخانە و زانکۆکان، بازاڕ و بازرگانی، فشارێکی زیاتر دەخەنە سەر حکومەتی ئیسلامی و گەلێک یەکلاکەرەوە دەبێت.

لەماوەیئەودەڕۆژەداکەبەسەرکارەساتیکوشتنیدڕندانەیژینائەمینیلەلایەنحکومەتەوەتێپەڕبووە،تەنانەتیەککاتژمێریشخەڵکیکوردستانوئێران  گۆڕەپانی شەقامەکانیان بەجێ نەهێشتووە. پەیوەندی نێوان خەباتی ناوخۆیی و دەرەکی گەیشتووەتە ئاستێک کە لە چل و چوار ساڵی دەسەڵاتی ئیسلامیدا بێ وێنە بووە.

سەرکوتکردنیڕێژیم،خاوکردنەوەوبڕینیئینتەرنێت،وەڕێخستنیتاقموگرووپیبەکرێگیراووچەقۆکێشیئیسلامی،کوشتنیزیاترلەپەنجاخۆپیشاندەروپڕکردنەوەیزیندانەکانلەناڕازیان،کارشازنەبووە. قووڵبوونەوەی کەلێن و دوورکەوتنەوە لە ڕیزەکانی حکومەت دەستی پێکردووە. ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان، سینەماکاران، وەرزشوانان کە لە قۆناغەکانی پێشوودا تاڕادەیەک بێدەنگ بوون، بە ئاشکرا ئیدانەی حکومەت و تاوانەکانیان کردووە. ڕای گشتیی پێشکەوتنخوازی جیهان پشتیوانی لە خەباتی ژنان و خەڵکی ئێران لەدژی ڕژیمی هار و کۆنەپەرستی ئیسلامی دەکات.

بەشێکیزۆریدانیشتوانیئێرانئەوگەنجانەنکەهیچئومێدوئیمکاناتێکیانبۆکاروژیانیشایستەیاننییە. ئەم گەنجانە خاوەنی ئەزموون و پەروەردەیەکی باشن و ئاشنای بارودۆخی ئێستای جیهانن.  ئەم هێزە گەنجە بە هیچ شتێک کەمتر لە بارودۆخی ژیان و کاری گەنجانی دیکەی جیهان ڕازی نابێت. حکوومەتی ئیسلامی کە شەرعیەتی سیاسی خۆی لە دەست داوە و سەروەرییەکەی لە لایەن جەماوەری خەڵکی ئێرانەوە کەوتۆتە ژێر پرسیار، لە نێو وڵاتانی جیهاندا هاوپەیمانەکانی سنووردارن و دەسەڵاتی مانۆڕدانی لە کەلێنی نێوان زلهێزەکانی جیهاندا گەلێک سنووردار بۆتەوە، لەم ڕووەوە تەنیا ئامرازێکی کە بۆی ماوەتەوە، پەنابردنەبەر سەرکوتکردنی ڕاستەوخۆیە.

لە وەها دۆخێکدا دەستپێکردنی مانگرتنی گشتی پشتی ڕژیم دەشکێنێت. ئەزموونی مانگرتنە سەرکەوتووەکانی کوردستان و مانگرتنە چارەنووسسازەکانی ئێران لە ساڵەکانی ٥٦ و ٥٧ دەتوانێت زەمینە بۆ مانگرتنی نوێ خۆش بکات.

پاراستنی یەکڕیزی نێوان خەڵکی کوردستان و ئازەربایجان، لە نێوان ناوچە تێکەڵاوەکانی شیعە و سوننە، پێشگرتن لە گرژییە مەزهەبی و نەتەوەییەکان، پشت بەستن بە هاوچارەنووسی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ڕیزەکانی جەماوەر لە دژی ڕژێم بەهێزتر دەکات. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەگەرمی پشتیوانی دەکات لە مانگرتنی دانشجویان و مامۆستایان و خوێندکاران کە بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕه‌زبه‌ر دەست پێ بکات و هەموویان لە چوونەسەر پۆلەکان خۆ ببوێرن و خوازیاری ئەوەیە کە ناوەندی زانکۆ و مەدرەسەکان لە دەورەی مانگرتنەکاندا ببنە شوێنی کۆڕ و کۆبوونەوە و خۆپیشاندان. هێزی یەکگرتوو و لێبڕاوانەی جەماوەر و دروشمی ڕوون و داهێنان و ڕەچاوکردنی فۆڕمی جۆراوجۆری خەبات، سەرئەنجام شکست بە حکوومەتی ئیسلامی دەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-