کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لە پشت پەردەی حقوقە نجومیەکاندا چ خه‌به‌ره‌؟

لە رۆژانی ڕابردودا پرۆژەی ئاشکرا کرانی فیشی حقوقە نجومیەکان و یان به‌وته‌ی دەوڵەتیەکان” حقوقە نا ئاساییەکان” لە ڕاگەیەنەرە نێوخۆیی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئێراندا ئاستێکی بەرینی بەخۆیەوە گرتوە. ئەم له‌قاودانانه‌، ئیستعفا و لادانی ژمارەیەک لە مودیرانی بانکەکان، دامەزراوە ماڵیەکان و سەرۆکی هەیئەت ئومەنای سندوقی گەشە پێدانی میللی بەدوای خۆیدا هێناوە. لە یەک دوو رۆژی ڕابردودا پێی “حسێن فەرەیدون” برای حەسەن رۆحانی و ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆک کۆمار لە کاروباری ئیجرایی کێشراوەتە ئەم پەروەندەیەوە و دەور و نەخشی ئەو وەک ” فەرەیدون گەیت” باسی لێده‌كرێت. لە پێوەند لەگەڵ ئەم پرۆژەیەدا چەند خاڵێک جێی سرنجە. یەکەم ئه‌وەی کە، له‌قاودانه‌كان رووی لە مودیرانی دەوڵەتی، دامەزراوە و ناوەندەکانی ژێر چاودێری حسەن رۆحانییەوه‌یه‌. دووهەم ئەوەی کە، کەس و ئەو ڕاگەیەنەرەانەی کە لە پشت ئەم له‌قاودانانه‌ن سەربە سپای پاسدارانن لەوانە، هەواڵنێری فارس و تەسنیم و هاوشێوە کانیان. سێهەم ئەوەیکە، ئاستی لە قاودانەکان پەرەی سەندوە و کەسانی پایه‌به‌رزی نزیک لە رۆحانی وەک ایسحاق جهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و حسێن فەرەیدون دەستیاری تایبەت و برای رۆحانی کردوەتە نیشانە. و چوارەم ئەوەیکە، قوڵ بوونەوەی ئەم لە قاودانانە باڵی بە ناوی ئیعتدال گەرای ڕژیمی خستۆتە پێگەیەکی دیفاعیەوە و ریزی باڵی حەسەن رۆحانی شپرز كردووه‌، بە شێوەیەک کە گەلێک نیشانە لە له‌قاودانی نێوخۆیی لە یەکتر لە خودی ئەم باڵەشدا دەرکەوتوە. لەوانە هێنانە مەیدانی پای ” علی تەیب نیا” وەزیری ئابووری و دارایی دەوڵەتی رۆحانی لە لایەن ” حسێن فەرەیدون” ەوە.753
دوای ئه‌و شۆكه‌ سەرەتاییه‌ی كه‌ لە باڵی دەوڵەت كه‌وت، هێندێک لە رۆژنامەکان و کەسان و مۆرەی سەربە باڵی ئیسلاح خوازانی دەوڵەتی و تەیفی رەفسەنجانی، وێڕای ” نا ئاسایی” ناو بردنی حقوقی ملیۆنی بۆ مودیرانی دەوڵەتی و بانگەکان، وتویەتی کە پەرداختیەکانی بەناو نا موتەعارف تەنیا سنوردار بە مودیرانی دەوڵەتی نییە بەڵکو، ناوەندەکانی سەربە بەیتی ڕێبەری و هێزە چەکدار و ئینتیزامیەکانیش دەگرێتەوە. ” محەممەد هاشمی” سەرۆکی دەفتەری رەئیسی مەجمەعی تەشخیسی بەرژەوەندیەکانی نیزام وتویەتی:” دەبێ بزانین کە ئەو دەریافتیە نا موتەعارفانەی مودیرەکان لە چ کاتێکەوە دەستی پێکردوە و دەستپێکی ئەم ئاڕاستەیە لە چ سەردەمێکەوەیە؟ وەک نمونە دەریافتیەکانی شارەداری تاران تا ئەو جێگایەی بیستومە دەرسەدێک لە داهاتەکانی شارەدارییە کە وەک سەهمی شارەدار ئەی درێتێ. نمونەیەکی تر، ڕەواڵی دانی مافی که‌شف و بەرڕەسی بە کەسانێک لە لایەن هێندێک لە ناوەندە نیزامی و ئینتیزامیەکانەوەیە. کەوایە ئەم دەریافتیە زۆرانە ته‌نیا تایبەت بە قوەی موجریە یان دەوڵەت نییە. گۆمەڵێک قسە و باس و پەروەندەش تایبەت بە دەریافتی نا موتەعارفی هێندێک لە نوێنەرانی مجلیسیش هاتۆتە گۆڕێ.” هەرچەند ئەم قسەوباسە محافەزەکارانەیه‌ و نیشانەی ترسی لە سپا و بەیتی خامنەییە بەڵام دەریدەخات کە سەرجەم سەرانی رژیم دەرگیری ئەم گەندەڵی و تاڵانچێتیەن. لەوە پێش ئێمە لەگەڵ دیاردەی دانی پاداش و ڕشوەی سەعید مورتەزەوی سەرۆک و مودیر عاملی پێشوی سازمانی تامینی ئیجتماعی بە سەرانی ڕێکخراوەکانی بەناو کرێکاری سەربە دەوڵەت و خانەی کارگەر،ن وتبوو.

بەڵام، به‌هۆی ئه‌وه‌ کە هیچ کەس و ناوەندێک تەنانەت سازمانی بازڕەسی کیشوەر و مەجلیسی ڕژیمیش ئیجازەیان نییە دەست لە کاروباری ماڵی سپای پاسداران و ناوەندەکانی سەر بە بەیتی ڕێبەری وەربدەن و حیسابیان لێ بکێشن، قوڵایی گەندەڵی، ڕشوە خواردن، پاداش و پەرداخت لەم ناوەندانەدا تا ئێستا بە نا روونی ماوەتەوە. دزی و گەندەڵی ڕشوە خۆری و پەرداختیە زۆرەکان بەشێکی جیانەکراوە لە تایبەتمەندیە بنه‌ره‌تییه‌کانی ئەم ناوەندانەن. ڕانت خۆری، گەندەڵی و تاڵان کردنی سەروەت و سامان و سەرمایە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێران، لە تایبەتمەندیەکانی نیزامی چەوسێنەری سەرمایەداری ژێر حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامییە و سەرجەم باڵەکان و سەرانی ئەم حکومەتەی تێدا دەرگیر و تا بنا گوێ تێی وه‌گلاون.

لەقاودانی حقوقە نجومیەکانی مودیرانی دەوڵەتی بانکەکان، بەشێکە لە شەڕی باڵەکان و بۆ بێ ئیعتیبار کردنی دەوڵەتی حەسەن رۆحانییە لە ئاخرین ساڵی تەمەنیدا و لە سەرودەمی شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ساڵی داهاتودایە و هیچ پێوەندیەکی بە دڵسۆزی بۆ سەروەتی کۆمەڵگاوە نییە. دەوڵەتەکانی تا ئێستای کۆماری ئیسلامی و سەرجەمی ئەم ڕژیمە بە هەموو باند و دارو دەستەکانی نێوخۆیەوە بەردەوام نوقمی ئەم گەندەڵیانە بوون. گۆڕین و ئاڵوگۆڕ، لابردن و دانانی چەند مودیر و بەناو گێڕانەوەی بەشێک لە قه‌رزه‌كان و پەرداختیەکان هیچ لەم ڕاستیە نا گۆڕێت. ئەوەی کە لەم رۆژانەدا له‌ کۆماری ئیسلامیدا لە ئارادایە، یەکێک لە نیشانەکانی داماوی ئەم ڕژیمەیە.

ئەگەرچی له‌قاودان باڵەکان لەدژی یەکتر سەرجەم ڕژیم لە بەرانبەر خەڵکی خەباتگێر و تێکۆشەردا دەخاتە پێگەیەکی لاواز ترەوە، بەڵام دیارە کە ئەم ڕژیمە تەنیا لە ئاکامی ئەم ناکۆکیانەدا، خۆی لە خۆیەوە لە گۆڕەپانی کۆمەڵگای ئێران پاک نابێتەوە. ڕێگای کۆتایی هێنان بە تاڵانچێتی وچەوساندنەوەی هێزی کاری چینی کرێکار و بەتاڵ کردنی سفرەی کرێکاران و خەڵکی بێبەش و ئازار چێشتوی ئێران لە هەنگاوی یەکەمدا روخاندنی شۆڕشگێرانەی کۆماری ئیسلامیە. کرێکاران، کە شوشەی تەمەنی ڕژیمیان بە دەستەوەیە، بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایستەی ئینسان، بۆ دیفاع لە ئازادی و کەرامەتی ئینسانی خۆیان ڕێگایەکیان بێجگە لە روخاندنی ئەم ڕژیمە نییە و لەم ڕێگایەدا پێویستە کە سەرجەم بێبەشان و زۆرلێکراوانی ئەم کۆمەڵگایە کە ئاواتیان رووخاندنی ڕژیمە بکەنە هاوڕی و بیانهێننە ڕیزی خۆیانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-