به پێی ههواڵی كۆڵبهرنیۆز، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٠ کۆڵبەر لە سنووری پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مین، تەقەی پاسەوانانی سەرسنوور و بەستەڵەک و ڕنووی ناوچە کوێستانییەکان، کوژراو و بریندار و بێسەروشوێن بوونە.
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “بارزان میهەنی”، “ئەسعەد سەیدانی فەرد” و “بێهلوول سەیدانی فەرد” لە باریکەی سنووریی ئێران و تورکییەدا بێسەروشوێن بوون و هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەرەدەستدا نییە. ناوچەیەک کە ئەم سێ کۆڵبەرە تێیدا بێسەروشوێن بوون هەمان ناوچەیە کە کە لە ساڵی ١٣٩٩ی ههتاویدا تەرمی سەرمابردووی ٥ کۆڵبەری تێدا دۆرزرایەوە.