ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ڕۆژانە ژمارەیەک لەو زیندانییانەی کە لە سلولەکانی مەرگدا لە نۆرەی ئێعدامدا ڕایگرتوون، بە دزی یاخود بە بەرچاوی خه‌ڵكه‌وه دەباتەپای داری ئێعدام و گیانیان لێ دەستێنێ. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی “هێرانا” ئۆرگانی خەبەریی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، ” لە ماوەی ١٧ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٦ کەس لە شارەکانی شاهروود، گۆرگان، کەرەج، ورمێ، میناب، تەورێز، مەشهەد، تایبات، نەیریز و شیراز، ئێعدام کراون.” ڕۆژی یەکی مانگی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی تاوانبار بە ” ده‌ستدرێژیی جینسی، قەتڵی عەمد، رفاندنی كه‌س و دزیی” لە ئیستادیۆمی وەرزشیی شاری نەیریز لە ئوستانی فارس و بە بەرچاوی خەڵکەوە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیكه پیاوێک کە تاوانبار بوو بە کوشتنی کچێک و ١٠ رۆژ لەمه‌وبه‌ر گیرابوو، بەبێ ئەوەیکە قۆناغەکانی دادگایی کردنی تەواو بێت، ڕۆژی هەینی ٩ ی مانگی ڕەزبەر لە نەیشابوور، به بەرچاوی خەڵک و لەنێو شادمانی كه‌سه‌ربار و کەم وێنەی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، پەتی داری ئێعدامی خرایە مل.
هەر ئەو جۆرەیکە گەلێک جار ڕامانگەیاندووە و تەجره‌بەش سەلماندوویەتی، خرانه‌ڕێی ئەم شەپۆلە لە ئێعدام و کرداری سەرکوتگەرانە له لایه‌ن ڕژیم، نەک نیشانه‌ی قودره‌ت و بەهێزبوونی، بەڵکوو یه‌كێك له نیشانه‌كانی داماویی و ترس و وەحشەتیەتی لە گەشەكردن و پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و نه‌فره‌ت و بێزاریی خەڵک. به‌هۆی پووچ ده‌رچوونی وه‌عده و وه‌عیدی سه‌رانی ڕژیم كه به‌رده‌وام هه‌وڵیان ده‌دا خه‌ڵك به ته‌وافوقی هه‌سته‌یی و ئیجڕای به‌رجام له چاوه‌ڕوانیدا ڕاگرن، ئێستاكه ئیتر ڕژیم ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاریی و جه‌ماوه‌ریی لێ نیشتووه. پەرەسەندنی شەپۆلی ئێعدام و کرداری دزێوی ئێعدام بەبەرچاوی خه‌ڵك، لە بنەڕەتدا هێرشێکی پێشگیرانەیە بۆ بەرگرتن لە مەترسیی پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی کرێکاریی و جەماوەریی.
بەڵام ئەگەر ڕژیم جورئەتی ئه‌وه بەخۆی دەدا كه “داعش ئاسا” مەیدان و ناوه‌نده‌كانی شار و ئیستادیۆمە وەرزشییەکان بکاتە گۆڕەپانی ئەم شانۆگەرییە جەنایەتکارانەیە، لە ڕاستیدا ئیجازەکەی لە به‌ئاگانه‌بوون و ناوشیاریی خه‌ڵك له لایه‌ك و پێشوازیکردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی چاودێری ئه‌م جه‌نایه‌ته وەرگرتووە کە هێشتا له‌وه نه‌گه‌یشتوون کە ڕێشەی سەرەکیی هەموو خراپەکاری و جەنایەتەکان، لە زات و ناخی نیزامی سەرمایەداریی و حاکمیەتێکدایە کە بەم ئێعدامانە جەنایەت و زەبر و زەنگ لە کۆمەڵگه‌دا پەرە پێ دەدات. خەڵک و تماشاچییان نازانن کە ڕژیم بە نیشاندانی ئەم ئێعدامانە، چاوترسێن کردنی خودی ئەوانی مه‌به‌سته. سەرەکیترین ئامانجی کۆماری ئیسلامیی لە کۆکردنەوەی خەڵک بۆ بینینی ئەم شانۆگەریانە، ترساندنی ئەوانە و ئەوانیش بە کردەوە و بەبێ ئەوەی خۆیان بیانهەوێ، دەکەونە داوێکەوە کە ڕژیم بۆی داناون.
ئەوەیكه ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە خەڵک لە دەستدرێژی و کوشتن و هێرشکرانەسەر بێزارن و چاوەڕێی ئەوە ده‌كه‌ن کە دەستدرێژکاران و قاتڵەکان دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. کۆماری ئیسلامیی لەم هەستە و لەم چاوەڕوانییەی خەڵک، بەهرەبەرداریی خۆی دەکات و بەناوی خەڵکەوە دێتە مەیدان هه‌تا بەناو دادپەروەریی بەدی بێنێ. ڕژیم له‌ڕێگه‌ی سواربوون به‌سه‌ر هەست و عاتفەی خەڵکدا، ئامانجی سەرەکیی خۆی دەباتە پێشێ، کە ئه‌ویش ترساندن و بێدەنگ کردنیان و پەڕاوێزخستنی بابەتە سیاسییەکانیانە. ڕژیم بەمجۆرە هەوڵ دەدات تا هەستی تۆڵەسەندنەوەی خەڵک هەڵخڕێنێ و کرداری دژه مرۆیی ئێعدام بەگشتیی و ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە بە تایبەتیی، بە ڕەوا پیشان بدات.
کۆماری ئیسلامیی به هۆی ئه‌وه‌یکە باش دەزانێ كه هەر شکڵ و شێوەیەک لە دەستدرێژیی و هێرش و کوشتن، خەڵک بێزار و توڕە دەکات و هەستی تۆڵەسەندنەوەیان تێدا هەڵدەخڕێنێ، به ئانقه‌ست و وشیارانە، هەر جارناجارێک کە هه‌لومه‌رجه‌كه بە لەبار بزانێت، سواری شەپۆلی هەستی تۆڵەسەندنەوەیان بێت، بۆ چاوترسێن کردنیان و ئاسایی نیشاندانی کردەوەی جەنایەتکارانەی دەوڵەت و حکومەت، بەساتی قەتڵ و جەنایەتەکانی لە مەیدانی شارەکان بەرپا دەکات و مەحکومکراوان له‌پێشدا بە مەرگ مه‌حكووم ده‌كات و دواتر به بەرچاوی خەڵکەوە پەتی سێداره‌یان ده‌كاته مل و به‌مجۆره خه‌ڵكی پێ چاوترسێن ده‌كات. خەڵکیش بە چوونه تماشای ئەم شانۆگەرییە دژه مرۆییه، ئەو ئیمکانە بۆ ڕژیم ده‌ڕه‌خسێنن كه ئەمە بکاتە ڕەواڵێکی ئاسایی ناو کۆمەڵگه و به‌رده‌وامی بدات به فەزای ترس و وەحشەتی ناو كۆمه‌ڵگه.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەم ڕژیمە هارەی سەرمایەداریی زاڵ بەسه‌ر ئێران کە به قین و بێزاریی خەڵک و خەباتی ئەوان لە ئاستێکی کۆمەڵایەتیدا گه‌مارۆ دراوه، یەکێک لە ڕێگه سەرەکییەکانی مانەوەی خۆی، به سەرکوتی به‌ئاشکرا و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئەم جەنایەتە دزێوانەدا دەبینێ. کۆماری ئیسلامی كه له ئاخێزی جەماوەری خەڵک و هاتنە مەیدانی کرێکارانی ڕێکخراو زیڕه‌ی كردووه و زۆر له‌وه ترساوه كه كه‌وتنه‌ڕێی ئه‌م شه‌پۆله بەساتی جەنایەتەکانیان تێکەوە پێچێت و سه‌رله‌به‌ری نیزامەکەیان بۆ هەتاهەتایە بنێتەگۆڕ، ئاگاهانە به‌دوای هه‌ل و دەرفەتێکەوه‌یه تا داری ئێعدامه‌كانی لە مەیدانی شارەکان دابمەزرێنێ و بە شێوەیەک بە خەڵکێکی ناڕازی و توڕە کە بە کەمتر لە ڕووخانیشی ڕازای نابن، بڵێت کە هێشتا توانا و زەرفییەتی جەنایەت و ئینسان کوشتنی ماوه و به‌مجۆره به‌خه‌یاڵی خۆی، چاوترسێنیان ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌یه كه خەڵک نابێ لە مەڕاسمی کوشتنی ئینسانەکاندا بەشداریی بکەن. خەڵک بەهەر ڕادەیەکیش كه لە کرداری قاتڵان و دەستدرێژکاران بێزار و توڕە بن، نابێ ببنە ئامرازێک بۆ بەرپا کردنی بەساتی جەنایەتی پلان بۆ داڕێژراوی ڕژیم. خەڵک لە هەر جێگه و شوێنێك كه بۆیان ده‌ست بدات، ده‌بێ دەست بنێنە نێو دەستی یەکتر و بەساتی قەتڵ و کوشتاری ئینسانەکان بەسەر بەکرێگیراوانی ڕژیمدا وێران بکەن. شانۆی وەحشییانەی شه‌لاق لێدران و گیان دانی ئینسانەکان،هیچ چێژێكی بۆ تماشا کردن نییه و نابێ ببێته مایه‌ی شادی و خۆشی. چوونی خەڵک بۆ ئه‌م نومایشه پڕئازارانە ئامانجێکە کە داعشه‌كانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی بەرنامەیان بۆ داناوە. نابێ خه‌ڵك به‌مجۆره ببنه یارمەتیده‌ری ئامانج و پیلانه‌كانی ڕژیم. شه‌لاق لێدران و گیان دانی ئینسانەکان، هیچ چێژێكی بۆ تماشا کردن نییه، دەبێ بەساتی ئەم کردارە تێکەوە پێچرێت.
تاریخ 01.10.2016
نویسنده payaam.org
هەواڵەكان
جیهان
ژنان
ئێران
كرێكاری
مندالان
زانستی
بەشەكانی تر
وتاری رۆژ
ڕاگەیاندنەكان
فارسی
گۆڤارەكان
جهان امروز ( به فارسی )
پێشه‌نگ
پێشڕه‌و
بسوی سوسیالیسم ( بە فارسی )
كتێبخانه
ماركس و ئینگڵس
لنین
ماركسیستەكانی دیكە
بەڵگەكانی تەشكیلاتی
سایتی حیزبی
سایتەكانی حیزب
سایتی دیكه
سایتەكانی دیكه
تەلەفیزیۆنی كۆمەڵە ڕاستەوخۆ