کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدانی ٥ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم

لە سێدارەدانی ٥ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ بەندکراو بە تۆمەتەکانی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشەبەرەکان” و “کوشتنی بە ئەنقەست“، لە زیندانەکانی نەهاوەند، شیراز و هەمەدان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرؤڤ، ٤ بەندکراو  بە ناوەکانی “جەواد ئیسفەندیاری“، ئەفشین دێهقانی“، پەیمان  ئێقبالی” تەمەن ٣٧ ساڵ و “مێهران ئیمانی” تەمەن ٤٠ ساڵ، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار  بە ماددەی هۆشبەر‘، لە زیندانەکانی عادڵ ئابادی شیراز و هەمەدان، لە سێدارە دران. هەروەها  بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “سابر ئەکبەری” بە تۆمەتی “کوشتنی بە  ئەنقەست“ك لە زیندانی نەهاوەند ئێعدام کراوە.