کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

لە سێدارەدانی ٤ هاووڵاتیی لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام و کرماشان

سزای لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “کەماڵ بەیانی ڕاد، خەسرەو تارك و ستار ئەرغەندە” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی جۆزەردان لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێ کرا و هاوکات زیندانیەکی دیکە بە ناوی “یووسف بەیگی” تەمەن ٣٣ ساڵ لە زیندانی دیزڵئابادی شاری کرماشان لەسێدارە دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ستار ئەرغەندە” تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی مەڵەکشایی کە ١٨ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە لە زیندانی ناوەندی ئیلام ڕاگیرابوو دانی بەوەدا نەنابوو کە کەسێکی کوشتووە و هیچ بەڵگەیەکیش بوونی نەبووە کە بیسەلمێنێت ناوبراو تاوانبارە، تەنیا بە پێی “زانستی دادوەر” سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپابوو. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە لایەن میدیاکانی ڕژیمەوە هیچ هەواڵێگ سەبارەت بە لەسێدارەدرانی ئەم سێ هاووڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی دێولان له‌ ئاست هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌و شاره‌

-

به‌رزنرخاندنی یادی هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له‌ گوندی ئاڵمانه

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ ئیلام و كرماشان

-

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ ورمێ

-

گواستنه‌وه‌ی “نائیب عه‌سگه‌ری” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ

-