بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی جۆزەردان سزای لەسێدارەدانی لانی کەم ٨ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج جێبەجێ کرا و بەپێی زانیارییەکان دوو کەس لەو بەندکراوانە کورد بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عەلی غوڵامی” تەمی ٢٤ ساڵ خەڵکی شارۆچکەی سەرفیروز ئاوای ئوستانی کرماشان یەکێکی دیکە لەو کەسانەیە کە سزاکەی ڕۆژی چوارشەممە جێبەجێ کراوە. جێگای ئاماژەیە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە “محەممەد شوکریان” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە ئوستانی ئیلام سزای لە سێدارەدانەکەی لەو زیندانەدا جێبەجێ کراوە.