سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی جۆزەردان، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەد شوکریان” تەمەن ٢٥ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، له زیندانی ڕه‌جاییشاری كه‌ره‌ج جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “محەممەد شوکریان” خەڵکی شاری “ئەیوان”ی سەر بە ئۆستانی ئیلامه و ٣ ساڵ له‌وه‌پێش لەشاری تاران لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی به‌شه‌ڕدێت و به چه‌قۆ دیكوژێت. ناوبراو پاش سێ ساڵ خۆی ڕادەستی هێزە ئینتزامییەکان ده‌كات و ده‌ڵێت به‌ئه‌نقه‌ست تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و له حاڵی مه‌ستیدا كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه حۆكمی سێداره‌ی به‌سه‌درا سه‌پاوه و ئه‌مڕۆ حۆكمه‌كه‌ی جێبه‌جێكراوه.