سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی “ستار ئەرغەندە” خەڵکی شاری “مەلهکشایی”، لە زیندانی ناوهندی ئیلام جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، “ستار” دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ڕژیمهوه بە ئێعدام مەحکووم کراوه. شایانی باسه كه “ستار ئەرغەندە” خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵه و هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکانهوه بهفهرمی ڕانەگەیەندراوە.