ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی “سه‌رپۆلی زه‌هاو” به ناوه‌كانی “سووره‌ت سه‌یادی” و “پوریا ڕه‌زایی” له نزیك گوندی “ڕهمكی” ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مارۆڤی كوردستان، ئه‌و دایك و كوڕه، یارسان و خه‌ڵكی گوندی “تهختگا”ی سه‌ر به به‌شی “كووزه‌ران”ی ئۆستانی كرماشانن كه به بێ هۆكارێكی دیاریكراو له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.